شه‌ممه‌ 27 تشرینی دووه‌م 2021
ماڵەوە / سیاسی / دایە زەینەب ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

دایە زەینەب ئیسماعیلی بە دانانی بارمتە لە زیندانی سنە ئازاد کرا

دایە زەینەب ئیسماعیلی پاش یەک مانگ دەستگیر کران لە لایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی رژیمەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

دایە زەینەب رۆژی پێنجشەممە ٨ی رەشەممە لە لایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری دێگولان دەستگیر کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات وێڕای دەستگیر کردنی دایە زەینەب ئیسماعیلی، ماڵەکەیشیان پشکنیوە و پاش دەستگیر کردن بۆ سنە گواستوویانەتەوە.

دایە زەینەب دایکی “محەمەدئەمین ئەمیری”ە کە ساڵی ٢٠١٤ لە ریزی یەکینەکانی پاراستنی گەل لە شاری کۆبانی و لە کاتی شەڕ لەگەڵ داعش، گیانی لەدەست دابوو.

بابەتی هاوپۆل

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت

ھێزەکانی سوپای پاسداران، دەستیان بەسەر کۆڵبەرێکی بریندار داگرت بە پێی ھەواڵەكان، رۆژی پێنجشەممە ٤ی مانگی …