رێکخراوی تەندروستی جیھانی: رێژەی گیرۆدەبووان لە ئێران نزیک بە ٧٥ ھەزار کەسە

کاربەدەستێکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی کە ھەفتەی رابردوو سەردانی تارانی کردبوو رایگەیاندووە کە، ئەو رێژەیەی کاربەدەستانی رژیمی ئێران سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاویان کردووەتەوە تەنیا یەک لە سەر پێنجی رێژەی راستەقینەیە و ئێمە پێمان وایە رێژەی گیرۆدەبووان نزیک ٧٥ ھەزار کەسە.

بە پێی راپۆرتی ھەواڵنێریی رۆیتێرز، دکتۆر ریک بێرنان رۆژی دووشەممە ٢٦ی رەشەممە پاش راگەیاندنی ئەم ھەواڵە، ھۆکاری کەم بوونی بڵاوکردنەوەی رێژەی گیرۆدەبووان لە لایەن رژیمی ئێرانی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە، پێدەچێ تەنیا تاقیکردنەوە لەسەر ئەو کەسانە بکرێت کە دۆخی تەندروستیان زۆر نالەبارە.

وەزاتی تەندروستی ئێران رۆژی دووشەممە رایگەیاند کە، رێژەی گیرۆدەبووان لەم وڵاتە ١٤٩٩١ کەسە.
بە وتەی ریک بێرنان، لاوازترین بەشی ھەوڵ و تەقالاکانی ئێران دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە ئامارێکی راستەقینە بڵاو ناکەنەوە. ھەروەھا وتیشی: ئەوان بە خاوێ لە ھەوڵی بردنە سەری تواناکانی خۆیاندان و ئەمەش دەبێتە ھۆی چوونە سەرەوەی رێژەی گیرۆدەبووان.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …