ئەمڕۆ چوار کەسی دیکە لە سەقز و سەرپێڵ زەھاو بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

٢ ھاوڵاتی دیکە لە شاری سەقز و ٢ ھاوڵاتیش لە شاری سەرپێڵ زەھاو بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

بە پێی ئەو ھەواڵانەی لە راگەیاندنە مەدەنیەکانەوە بڵاو بوونەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی رەشەممە بەرانبەر ١٤ی مانگی مارس، ٢ ھاوڵاتی دیکە لە شاری سەقز کە یەکێکیان ژنێکی تەمەن ٦٥ ساڵ بوو بە ھۆی نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە تا ئێستا نزیک بە ٣٠ ھاوڵاتی لەو شارە بە ھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە.

ھەروەھا ٢ ھاوڵاتی دیکە ئەمڕۆ لە شاری سەرپێڵ زەھاو بەھۆی گیرۆدەبوون بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەست دا و بەم پێیە تا ئێستا ٥ ھاوڵاتی لەو شارە بە ھۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …