بە دوای سیاسەتی درۆزنی و شاردنەوەی راستیەکان لە خەڵک، لەبارەی ڤایرۆسی کرۆنا کە بوو بە ھۆی بڵاوبوونەوەی رابەدەری ئەو ڤایرۆسە لە نێو کۆمەڵگادا، ئیتر کەم کەس دەوێرێ بچێتە سەر کار و خەڵک لە ماڵەکانی خۆیاندا دەمێننەوە و ئەوە بووە بە ھۆی ئەوە کە کەسانێک نەتوانن کرێی کارەبا بدەن و دەستەڵات دارانی رژیم بڕیاریان بە ھەڵبرینی کارەبای ئەو کەسانە داوە.
لە زۆربەی شارەکان دوکانداران و خاوەن ماڵەکان کرێ دوکان و کرێ ماڵ لە کرێگرتەکانیان وەرناگرن، بەڵام دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندی جگە لە وەی کە یارمەتی دەری خەڵک نین بەڵکوو بە ھەڵبرینی کارەبای خەڵکی هەژار و کەم داهات، ھێندەی دیکە خەم و ناراحەتی لە نێوان خەڵکدا زیاد دەکەن