سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

زمانی دایکی!/ رەشاد مستەفا سوڵتانی

دیالکتەکانی زمانی کوردی گەنجینەگەلێکی شکۆدارن کە پلە و پایە و قورسایی زمانی کوردی دیاری دەکەن . کە کولتور و سامانی ژانر و فورمی جیاجیای ئەدەبی هەیە و پارێزراوە . دیالکتەکان سنووری چەند دەوڵەتێکی جیاواز تێپەڕدەکەن .پەخشانی کوردی ژانری ناسکوێژی بەرزی هەیە و سەرچاوەی ئیلهام و داهێنان و بیر بەخشینە . شیعری هەورامی لە سەر لیریکای خۆشەویستی وسروشت و باسی چوار وەرزی ساڵ ڕچەی بەرزی شکاندووە. شیعری کلاسیک و نوێ کوردی وەک کوێستانێکی بەرزە کە سەر لە ئاسمان دەسوێ و تژی لە میتافور و ئیستعارەیە . بەڵام هەڵویست وسیاسەتی تاریکی سیستەم و حکومەتی کوڵە دیکتاتورەکان ئەوەندەی خەیال کەی ،قورس و گران وبە سەر زمانی کوردیدا داسەپیوە . بە قەولی بیرمەندێکی دڵسۆز ، ئەو کەسەی زمانی دایکی نازانێت وەک “هەڵۆی ” باڵ کراو وایە . بە خاتری ڕێز و ئیحترام لە ” دایک”

پەخشانێک کە نازانم هەستی چ مرۆڤێکە ، تا ڕادەیەک ئیلهامم لێ وەر گرت و بۆ سەر زمانی کوردی فرە دەسکاری و زورهەموارم کرد وتەرجومەم کردوەتەوە.
تاسە و یاد !
خۆزگە دایکم ،
هەندی لە پێکەنینەکانی منی ،
لە ڕۆژانی منداڵی مندا،
لە پاڵ نەعناکان ، هەزبێ کان ، ڕیحانەکان و مەرزەکان،
وشک دەکرد .
بۆ ڕۆژانی یاد وتاسەی دایکم و ،
بۆ ڕۆژانی پەژارە و خەمگینی خۆم !
………………………..
ڕۆژی ڕێز گرتن لە زمانی دایک

بابەتی هاوپۆل

قفس، یادداشت چهارم: پیش‌بند “به یاد سپیده فرهان”

مژگان کاوسی تا کنون دو بار بازداشت شده‌ام و هر دو بار در خانه‌ی خودم؛ …