دەستگیر کردنی دایە زەینەب ئیسماعیلی لە لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی ئیرانەوە

ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی ڕەشەمە  هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دایە «زەینەب ئیسماعیلی» یەکێک لە ئەندامانی دایکانی ئاشتیی کوردستان و پاش پشکنینی ماڵەکەی، دەستبەسەریان کردووە.

شایانی باسە، دایە زەینەب پاش دەستبەسەرکران براوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دێولان و پاشان بۆ دەستبەسەرگەی ئەمنییە لە سنە ڕەوانە کراوە.

دەسبەسەر کردنی ناوبراو لە لایان ئیدارەی ئیتلاعات لە ئەو کاتەدا کە نەخۆشی کرۆنا لە حاڵی بڵاوبوونەوە لە نێو زیندانەکانی ئەو رژیمەیە، گیانی ناوبردووی خستۆتە مەترسیوە.

زەینەب ئیسماعیلی دایکی «محەمەدئەمین ئەمیری » بە نازناوی «هاوڕێ لەیلاخ » کە لە ساڵی ٢٠١٤دا لە شاری کۆبانێ لە بەرامبەر هێرشی چەکدارەکانی داعشدا گیانی بەختکردبوو.

دایکانی ئاشتی کوردستان لەلایەن گروپێکی دایکانی گیانبەختکردووان و بەندکراوە سیاسییە لەسێدارە دراوەکانی کوردەوە دامەزراوە. ئەو دایکانە پێکهێنانی ئاشتی و و دەرخستنی ڕاستییەکان و جێبەجێکردنی دادوەری وەک ئامانجی خۆیان دیاری کردووە.

ئیدارەی ئیتلاعات گۆشارێکی یەکجار زۆری خستۆتە سەر ئەو دایکانە  و بەردەوام بانگیان دەکەن و لێکۆڵینەویان لێدەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …