سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

رژیمی ئێران لە رێگای مەلاکانی کوردستانەوە ھەوڵ بۆ گەرم کردنی ھەڵبژاردنەکان دەدات

رژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو مەلاکانی پارێزگاکانی (کرماشان، سنە و ورمێ) لە شاری سنە کۆ کردووەتەوە بۆ ئەوەی کە بەڵێنیان لێ بستێنێت، لەو دەرفەتەی کە پێیان دراوە و مینبەری مزگەوتەکان لە بەردەستیاندایە، بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری کەڵکی لێ وەربگرن.

رژیم لە رێگای مەلاکان و دەستوپەیوەندە ئایینیەکانی خۆیەوە لە ھەوڵی راکێشانی خەڵک بۆ پای سندووقەکانی دەنگدانە تا لەم رێگایەوە بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بڵێ من خەڵکم لەگەڵدایە.

ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ھەمو ھێزە سیاسیەکان و چالاکانی بوارە جۆراوجۆرە کۆمەڵایەتیەکان لە کوردستان، ھەڵبژاردنەکانی رژیمی ئێران بە گاڵتەجاڕ ناو دەبەن و بایکۆتی دەکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …