چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

زیندانیەکی سیاسی کورد حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا

ئەمڕۆ سێشەممە ٨ ی ڕێبەندان بەرپرسانی زیندانی سنە بە شێوەی فەرمی “حەیدەر قوربانی” ئاگادار کردووەتەوە کە لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە سزای لە سێداردەدانی بەسەردا سەپێندراوە. حەیدەر قوربانی بە ١٢٠ ساڵ زیندانی تەعزیری حوکم درابوو بەڵام دادگای سنە ئەو سزایەی گۆڕی بۆ ئێعدام کردن.

هەر لەو پێوەندیەدا زیندانیەکی سیاسی دیکەی کورد بە ناوی مەحمود سادقی هەر لە گرتووخانەی سنە سزای زیندانەکەی لە ٣٠ ساڵەوە بۆ ٢٥ ساڵ شکێندرا.

ئەو دوو زیندانیە کوردە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥ بە تۆمەتی هاوکاری بۆ کووشتنی چەند کەسێک لە دەستوپێوەند و جاشەکانی سەر بە رژیم دەستگیر کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …