پێنج شه‌ممه‌ 16 ئه‌یلول 2021
ماڵەوە / کوردستان / کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ھەزار کەس بە ھۆی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان

کوژران و برینداربوونی زیاتر لە ھەزار کەس بە ھۆی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان

شەوی رابردوو بوومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٦.٨ ریشتەر شاری ئامەد (دیاربەکر) لە باکووری کوردستان_تورکیەی ھەژاند و بووە ھۆی ماڵوێرانیەکی زۆر.

به‌پێی دوایین زانیارییە بڵاوکراوەکان لەمبارەوە، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، تاوه‌كو ئێستا 20 كه‌سن و هه‌روه‌ها هەزار و 15كه‌سی دیكه‌ش بریندارن و زیانێکی ماڵی زۆریشی لێ کەوتەوە.

دەوترێ ئەم بوومەلەرزە بەھێزە، لە چەندین شاری رۆژھەڵات و باشووری کوردستانیش ھەستی پێ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

خاڵۆ میرزا، باوکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد

خاڵۆ میرزا، باوکی دوو گیانبەختکردووی کۆمەڵە، ماڵئاوایی لە ژیان کرد ئیمرۆ چوارشەممە ٢٤ی خەرمانانی ساڵی …