پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

پشتڕاست کردنەوەی حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد

حوکمی ئێعدامی زیندانیەکی سیاسی کورد لە لایەن دادگای رژیم لە شاری ورمێ پشتڕاست کرایەوە.

لە ماوەی رۆژانی رابردوو، حوکمی ئێعدامی مەحیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کوردی خەڵکی شاری شنۆ کە ئێستا لە بەندیخانەی شاری ورمێ ڕاگیراوە، پشتڕاست کراوەتەوە.

دەوترێ، ئەو حوکمی لەلایەن لقی دووی دادگای رژیم لە ھرمێ بە سەرۆکایەتی قازی شەیخلوو، پشتڕاست کراوەتەوە و هەمان ڕۆژیش ئەو حوکمە ناڕەوایە بە مەحیەدین ئیبراھیمی ڕاگەیەندراوە.

مەحەیەدین ئیبراهیمی تەمەن ٤١ ساڵ خەڵکی ئاوایی “ئەڵکاوێ” سەر بەشاری شنۆ، ڕۆژی شەممە ١٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٧ لە کاتێکدا سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لەلایەن هێزەکانی پایگای بێمزەڕەتێ دراوەتە بەر دەسترێژ و بە سەختی بریندار و پاشان دەستگیر کرابوو.

ناوبراو لە مانگی گەلاوێژی ساڵی رابردوو لەلایەن لقی دووی دادگای رژیم لە ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا و هەمان حوکم لەلایەن هەمان دادگاوە پشتڕاست کرایەوە.

مەحیەدین ئیبراهیمی ھاوسەری ھەیە و ١٠ ساڵ پێشیش هەر بە ھەمان تۆمەت بۆ ماوەی ١٤ مانگ لە زیندان بوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …