کوشتنی کاسبکارێکی دیکە بە دەستی ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم لە کرماشان

رۆژی سێشەممە ٢٤ی بەفرانبار، ھێزە ئینتزامیەکانی رژیم ئۆتۆمبیلی کاسبکارێک بە ناوی #عەلی_نادری داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستبەجێ کوشتوویانە.

ئەم جینایەتە لە سێ ڕیانی #قازانجی لە نێوان #کرماشان، #کامیاران و #روانسەر روویداوە و ھێزە ئینتزامیەکان وەکوو ھەمیشە ئەم کاسبکارەیان بە گومانی ھەڵگرتنی باری قاچاخ داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن کە سێ گوللە بەر جەستەی کەوتووە.

عەلی نادری ژن و منداڵی ھەیە و خەڵکی گەڕەکی #دەرە_درێژ لە شارۆچکەی #مەھدیە لە شاری کرماشانە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …