گیانبەختکردنی دوو کەسی دیکە لە خوپیشاندەرانی خەڵکی کرماشان لە ژێر ئەشکەنجەدا + وێنە

دوو کەسی دیکە لە خۆپیشاندەرانی کرماشانی کە لە رەوتی خۆپیشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر دەستگیر کرابوون، لە ژێر ئەشکەنجەی ھێزەکانی رژیم گیانیان بەخت کرد.

تەرمی #سەردار_ئەعزەمی کرێکاری کوردی دانیشتووی #تاران کە لە رەوتی دووھەمین رۆژی خۆپیشاندانەکان لە شاری #پەرەند لە پارێزگای تاران بێ سەروشوێن ببوو، درایەوە بە بنەماڵەکەی و لە ئاوایی #قشڵاق سەر بە بەشی #شاھۆ لە شاری #روانسەر ئەسپەردە کرا.

دەوترێ ھێزەکانی رژیم بە بنەماڵەکەیان راگەیاندووە کە بۆیان نیە ھەواڵی مەرگی رۆڵەکەیان بڵاو بکەنەوە.

ھەروەھا یەکێکی دیکە لە خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکانی مانگی خەزەڵوەر لە شاری #کرماشان بە ناوی #نادر_رەزایی_ئابتاف لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی بەخت کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، تەرمی نادر رەزایی ئابتاف رۆژی یەکشەممە ٨ی بەفرانبار دراوەتەوە بە بنەماڵەکەی لە ژێر ھەڕەشەیان لێ کراوە کە ھەواڵەکەی بە راگەیاندنەکان نەدەن و زوو ئەسپەردەی بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …