بریندار و دەستگیرکردنی ٢١ کۆڵبەر بە دەستی ھێزەکانی رژیم

شەوی رابردوو ١٤ی بەفرانبار، ھێزە چەکدارەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران لە سنووری #قتور و لە بەرزاییەکانی ئاوایی #بلجوک دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان خستووەتە کەمین و تەقەیان لێ کردوون.

بە ھۆی ئەم تەقە کردنەوە دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی #عەلی_یوسفی ٢٥ ساڵە و #بێھنام_عەلیزادە ٢٠ ساڵە بە توندی بریندار بوون. شایەتحاڵەکان دەڵێن لە کوێستانەکانی #گەر_بران و لە مەودایەکی نزیکەوە تەقە لەم کۆڵبەرانە کراوە.

دەوترێ ئەم کۆڵبەرە بریندارانە رەوانەی نەخۆشخانەی شاری #خۆی کراون.

ھەروەھا شەوی رابردوو ھێزەکانی سەر سنووری رژیم لە سنووری #چاڵدران و لە ئاوایی #عەموو_خانزا ١٩ کۆڵبەریان بە بێ ھیچ ھۆیەک دەستگیر کردووە و بڕیارە رادەستی دادگایان بکەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …