یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

ھومایون بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز رەوانەی زیندان کرا

#ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز جارێکی دیکە و بە مەبەستی تێپەڕاندنی حوکمەکەی رەوانەی زیندانی ناوەندیی #سنە کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی بەفرانبار، #ھومایون_بەھمەنی چالاکی ژینگە پارێز بە مەبەستی تێپەڕاندنی ٢ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ رۆژ حوکمی زیندان، رەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا.

ناوبراو پێشتر بە ماوەی ٥ مانگ لە گرتووخانەدا بوو و بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

دادگای ئینقلابی سنە ھۆمایون بەھمەنی بە تۆمەتی ھاوکاریی حزبێکی کوردستانی، ھەوڵدان دژی ئەمنیەتی نیشتمانی و پڕوپاگەندە دژی رژیم بە ٥ ساڵ زیندان مەحکوم کرد کە، ئەم حوکمە لە لایەن لقی چواری دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە بۆ ٢ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ رۆژ.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …