یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

لانیکەم ٦٦ چەکداری ئێرانی و عێراقی لە ھێرشەکانی ئەمریکا کوژراون

لانیکەم ٤١ ئەندامی سپای قودسی ئێران و ٢٥ کەس لە ھێزەکانی حەشدی شەعبی عێراق لە ھێرشەکان بۆ سەر حزبوڵڵا لە عێراق کوژراون.

ھەواڵنێری ئەلعەرەبیە لە عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٩ی بەفرانبار باسی لە چوونە سەرەوەی ئاماری کوژراوان بە ھۆی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پایەگاکانی حزبوڵڵای عێراق کە لە ژێر چاودێری ئێراندایە، کرد و رایگەیاند لەم ھێرشانەدا ٤١ ئەندامی سپای قودسی ئێران و ٢٥ ئەندامی حەشدی شەعبی کوژراون.

ئەم بۆردمانە ئاسمانیە بۆ سەر پایەگا و ئەنباری چەک و چۆڵ و ناوەندی فەرماندەیی بووە و لە دژ کردەوە بە کوژرانی ھاوڵاتیەکی مەدەنی و گرێبەستی ئەمریکایی لە عێراق ئەنجام دراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …