دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سەردەشت

ھێزەکانی رژیم لە سنووری سەردەشت ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەستدا.

ئێوارەی دوێنێ ھەینی ٦ی بەفرانبار، ھێزەکانی رژیمی ئیسلامی ئێران ژمارەیەک کۆڵبەریان لە سنووری سەردەشت دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٨ ساڵ تەمەن بە ناوی #محەمەد_رەشیدزادە خەڵکی ئاوایی #قەلەڕەش گیانی لەدەستدا.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ھەر دوێنێ، کەڵبەرێکی دیکە بە ناوی #خدر_بینەوا کوڕی محەمەد و خەڵک ئاوایی #کوربناو لە شاری #سەردەشت لە کاتی کۆڵبەریی کردندا درایە بەر دەستڕێژی گوللە و سەری بریندار بووە و ھەروەھا لە ھەمان رۆژدا کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی شاری #دیواندەرە بە ناوی #سەعدی_سەفایی لە شاری #ئەندیمشک بە تەقەی ھێزەکانی رژیم گیانی لە دەستدا.

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …