چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پڕشکۆی چلەمین رۆژی گیانبەختکردنی مینا شێخی لە سەقز + وێنە

وێڕای کەشی توندی ئەمنیەتی و ھەڕەشە و گوڕەشە لە بنەماڵەکەی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات و فەرمانداریی شاری #سەقز، رێوڕەسمی یادی چلەمین رۆژی #مینا_شێخی لە گیانبەختکردووانی ئەم دواییانەی خۆپیشاندانەکان دژی رژیمی ئێران، لە گۆڕستانی #ئایچی و بە بەشداریی بنەماڵە و خەڵکی شۆڕشگێڕ و تێکۆشەری شاری سەقز بەڕێوە چوو.

ئەم رێوڕەسمە کە رۆژی رابردوو پێنجشەممە ٥ی بەفرانبار بەڕێوەچوو، تێیدا بابەتێکی تێروتەسەل لە ھەمبەر مەحکوم کردنی جینایەتە دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی خوێندرایەوەو ھەروەھا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا دژی جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ھەڵوێست بگرن و ئامادەبووان ھاوپشتی و ھاوخەمی خۆیان لەگەڵ کەسوکاری گیانبەختکردووان دووپات کردەوە.

لە کۆتایشدا یەک خولەک بۆ یادی ھەموو گیانبەختکردووانی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە کە لە سەنگەری خەبات و خۆڕاگری دژی کۆماری ئیسلامی ئێران گیانیان بەخت کردووە، بێدەنگی راگیرا.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە، #مینا_شێخی خوشکی دوو پێشمەرگەی گیانبەختکردووی نێو ریزەکانی #کۆمەڵە بە ناوەکانی #محەمەدئەمین_شێخی و #محەمەد_شێخی بوو.

ب

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …