چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستگیر کردنی ٣ ھاوڵاتی کورد لە تاران + وێنە

ھاوکات لەگەڵ بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان بۆ رێزگرتن لە یادی گیانبەختکردووانی ئەم دواییە، ٣ ھاوڵاتی کورد لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر کران.

بە پێی ھەواڵێک کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، سێ ھاوڵاتی کورد خەڵکی ئاوایی #ئەوێھەنگ سەر بە شاری #سنە، لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە شاری #دەماوەند لە پارێزگای #تاران دەستگیر و راپێچی گرتووخانە کراون.

دەوترێ ئەم ٣ ھاوڵاتیە کە ناوەکانیان بریتیە لە #فەرزین_رۆستەمی، #فەرامەرز_قاسمی_ئازەر و #شاپوور_حەبیبی بە بۆنەی بانگەوازی ھێز و لایەنە سیاسیەکان و بنەماڵەی گیانبەتکردووانی خۆپیشاندانەکانی مانگی رابردوو، دەستگیر کراون و تا ئێستاش شوێنی راگیرانیان نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …