ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رژیم رۆژی ٢٠ی سەرماوەز، #سەیران_فەھیم ھونەرمەند و سوخت نگار و بەرپرسی سوخت نگاری روناھی و مامۆستای فێرگەی نژیاروان لە سنە دەستگیر کردووە.
لەو رێکەوتەوە تا ئێستا ئەو کچە کوردە لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە دایە و بنەماڵەکەشی ھەڕەشەیان لێ کراوە کە نابێ ھەواڵی دەستگیر کردنی رۆڵەکەیان بڵاو بکەنەوە و ھەر بۆیە تا ئێستا ھەواڵی دەستگیر کردنی ناوبراو بڵاو نەبووەوە.