پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

میلیتاریزە کردنی شاری بۆکان

رژیمی کۆماری ئیسلامی شاری بۆکانی بە تەواوەتی میلیتاریزە کردووە.

بە پێی ھەواڵێ کە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی سەرماوەز هێزێکی زۆری سەربازی رژاونەتە نێۆ شاری بوکان و شار بەتەواوی میلیتاریزەیە، لە زۆربەی گەرەکەکان هێزی سەربازی بڵاو کراونەتەوە و هێزی گەڕۆکیش لە هەموو شەقامەکان دەبینرێت بەتایبەتی لە فەلەکەی فەرمانداری، بلواری کوردستان و فەلەکی ئەسکەندەری هيزێکی زۆر دانراوە و تا ئێستا ھۆکاری ئەم دۆخە سەربازییە و میلیتاریزەیەی نێو شاری بووکان نادرارە و شار سیمای پادگانی بە خۆوە گرتووە.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە، بۆکانیش یەکێک لەو شارانە بوو کە لە ماوەی رابردوودا و لەگەڵ باقی شارەکانی دیکەی کوردستان و ئێران، خۆپیشاندی بەربڵاوی تێدا ساز بوو و لانیکەم چوار کەس گیانیان بەخت کرد و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …