پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستگیر کردنی لاوانی کورد لە رۆژھەڵات درێژەی ھەیە

لە درێژەی دەستگیر کردنی لاوانی کورد بە تاوانی بەشداری لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەر، دەزگای ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی و ئیتلاعاتی سپا لە شارەکانی جوانڕۆ و مەریوان ٨ لاوی دیکەیان دەستگیر و راپیچی گرتووخانە کرد.

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا سۆران ڕاوەند کوڕی مەحمود و خەڵکی شاری مەریوان لە ماڵی خۆیان و بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپیشاندانەکان دەستگیر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

لە لایەکی دێکەوە هاووڵاتیەکی دیکەی کورد بە ناوی باقی فەتاحی خەڵکی بانە لە مەریوان دەستگیر کراوە و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەر چاڕەنووسی و شوێنی ڕاگیرانی نییە.

هەر لە درێژەی هەڵمەتی ڕەشبگیری لاوانی کورد لە ڕۆژهەڵات هێزە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی لە جوانڕۆ ٦ کەسیان بە ناوەکانی مەسعود تاهیری، ئاروین ڕەزایی نەژاد، ئارام سەعیدیان، ئارمان سەعیدیان، کەماڵ زاهیری و یاسر هیدایەتی دەستبەسەر کردووە.
چارەنووسی ئەو شەش هاووڵاتیە جوانڕۆییە ڕوون نییە و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی هیچ وڵامێکی بە بنەماڵەکانیان نەداوەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …