سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

گیانبەختکردنی ھاوڵاتیەکی دیکەی کورد لە تاران

ناسنامەی سێھەمین ھاوڵاتی کورد کە لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانە لە تاران گیانیبەخت کردووە، ئاشکرا بوو.
ناوی ئەم ھاوڵاتیە کوردە، ناسر رەزایی و خەڵکی شاری قوروە لە پەرێزگای سنەیە کە لە فەردیسی کەرەج بە دەستی ھێزەکانی رژیم شەھید کراوە.
جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە پێشتر دوو ھاوڵاتی کوردی دیکە بە ناوەکانی مینا شێخی ٥٩ ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز و موحسن جەعفەرپەنا ٣١ ساڵ تەمەن لە خۆپیشاندانەکانی تاران گیانیان بەخت کردبوو.
مینا شێخی سێ برای لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و لە نێو ریزەکانی کۆمەڵە گیانیان بەخت کردبوو.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …