پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەری دیکە لە یەک رۆژدا + وێنە

رۆژی رابردوو سێ شەممە ٥ ی مانگی سەرماوەز کاسبکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی ناسر ئازەرپور لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە لە سنووری سێفی سەقز دراوەتە بەر دەستڕێژی گوللە و کوژراوە.
ناوبراو ژن و دوو منداڵیشی ھەیە و تەرمەکەی لە گۆڕستانی ساحێو نێژراوە.

ھاوکات و لە شاری سەردەشت، چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە ناوچە سنوورییەکانی ئەم شارە لە لایەن ھێزەکانی رژیمەوە تەقەیان لێ دەکرێت و یەکێکیان بە ناوی حەسەن ساڵەحپور پای بریندار دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت.
ھەر لەم رۆژەدا و لە شاری پیرانشار، ھێزەکانی رژیم تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە کە کۆڵبەرێک بە ناوی تاھێر رەشیدزادە بە توندی بریندار بووە و رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ کراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …