چوار شه‌ممه‌ 20 ئه‌یلول 2023

زیندانیەکی سیاسی بە ناچار زێدی خۆی بەجێھێشت

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا زیندانیەکی سیاسی کورد بە ناوی تاهیر خورشیدی خەڵکی شاری شنۆ کە لە زیندانی ناوەندی کرمان دەستگیر کرابوو، پاش وەرگرتنی مەرەخەسی نەگەڕایەوە بۆ زیندان و بە ناچار رۆژھەڵاتی کوردستانی بەجێھێشت.

تاهیر خورشیدی ڕایگەیاندووە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی کرمان بە بیانووی جۆراوجۆر زیندانیانی سیاسیان ئازار و ئەشکەنجە دەدەن.

ناوبراو وێرای دوو زیندانی سیاسی دیکەی کورد بە ناوەکانی فاروق شاروێرانی و ئەمیر پەیغامی بە دژی هەڵسوکەتی خراپی کاربەدەستانی زیندان لەگەڵیان مانگرتنیان لە خواردن کردبوو.

ئەو بەندکراوە کوردانە سەرجەم بە ١٥ ساڵ زیندان سزا درابوون. تاهیر خورشیدی بە تەنیا ٧ ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپابوو.

تاوانی ئەو سێ بەندکراوە پێوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانیەکان راگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …