چوار شه‌ممه‌ 4 كانونی یه‌كه‌م 2024

کوژرانی ژنه‌ کوردیک له خوپیشاندانه‌کانی تاران

له شاری تاران ژنیکی کورد به ناوی مینا شیخی له ئاکامی ته‌قه‌ی راسته‌وخوی هیزه‌کانی ریژیم گیانی له ده‌ست‌دا

مینا شیخی کچی حاجی غه‌ریب شیخی خه‌لکی سه‌قز و نیشته‌جیی تاران بووه. ناوبراو روژی شه‌ممه له کاتی خوپیشاندانه‌کان له دژی گرانی و سه‌رکوت و زه‌برو زه‌نگ، له شاری تاران به‌هوی ته‌قه‌ی راسته‌وخوی هیزه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی کوماری ئیسلامی ئیرانه‌وه گیانی له ده‌ستدا.
مینا شیخی کچی بنه‌ماله‌یکی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری سه‌قزه که هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ر کاری ریژیمه‌وه له‌گه‌ل چه‌وساندنه‌وه‌و ئازار و چه‌وساندنه‌وه به‌ره‌و روو بوونه‌ته‌وه. مینا شیخی سالی ۱۳۳۹ له دایک بووه. مینا خانم له پیناو خه‌بات بو ئازادی کوردو کوردستان ۲ برای دیکه‌ی وه‌ک پیشمه‌رگه‌ی کوردستان دژبه کوماری ئیسلامی خه‌باتیان کردوه
به داخه‌وه براگه‌وره‌یان به ناوی ئه‌مین شیخی سالی ۱۳۶۴ چووه کاروانی نه‌مرانه‌وه و چه‌ند سال دواتر برایکی دیکه‌یان به‌ناوی موحه‌ممه‌د شیخی که له کاتی پیشمه‌رگایه‌تیدا به‌دیل گیرابوو له زیندانی سه‌قز ئیعدام کرا
هه‌ر له‌و بنه‌ماله‌یه‌دا و سالی ۱۳۸۰ کوری سیهه‌میان به ناوی ئه‌نوه‌ر شیخی به‌شیوه‌یکی گوناناوی له لایه‌ن ماشینیکی ده‌وله‌تیه‌وه لییده‌دری و گیان له‌ده‌ست ده‌دا
به‌داخه‌وه بو جاریکی دیکه‌و ئه‌وجار له جه‌ره‌یانی خوپیشاندانی به‌ربلاوی خه‌لکی ئیران و کوردستان
۴مین که‌س له‌م بنه‌ماله شورشگیره بووبه قوربانی سه‌رکوتکارییه‌کانی کوماری ئیسلامی و به ته‌قه‌ی راسته‌وخوی هیزه‌کانی ریژیم شه‌هید کرا
سالی شه‌هیدکرانی ئه‌ندامانی ئه‌م بنه‌ماله‌یه که هه‌موان براو خوشک بوون
محه‌مه‌د ئه‌مین شیخی ۱۳۶۴
محه‌مه‌د شیخی ۱۳۶۷
ئه‌نوه‌ر شیخی ۱۳۸۰
مینا شیخی ۱۳۹۸
۴ که‌سی یه‌ک بنه‌ماله‌ن که له ماوه‌ی ده‌سه‌لاتداریه‌تی کوماری ئیسلامیدا گیانیان لی ئه‌ستیندراوه‌و چونه‌ریزی کاروانی نه‌مرانه‌وه

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …