یه‌ك شه‌ممه‌ 1 تشرینی یه‌كه‌م 2023

کوژرانی ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕژیم لە پیرانشار

ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری پیرانشار لەلایەن کەسانێکی نەناسراو کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ٤ی خەرمانان ئەندامێکی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری پیرانشار بە ناوی “خالید شوانی” کە کادری پاراستنی زانیاری سپای پاسدارانی ڕژیم بووە،لە ناو ماشینەکەی لە لەلایەن کەسانێکی نەناسراو درایە بەر دەسڕێژی گولە و کوژرا.

خالید شوانی یەکێک لە کادرەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم بوو کە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا  لە هەرێمی کوردستان دژ بە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …