بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردووانی ژینگە، کاک “شەریف باجوەر” و سێ هاوڕێکەی دیکەی، کۆڕیادێک لە لایەن ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار بەڕێوەچوو.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی یەکشەممە ٣ی خەرمانان، بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی گیانبهختكردنی چوار چالاكی ژینگهپارێزی شاری مهریوان، ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی شاری پیرانشار، کۆڕیادێکیان بەڕێوەبرد.
ئەم کۆڕیادە لە لە چیای نەورۆزی شاری پیرانشار ڕێکخرا و بە بەشداریی بەرچاوی چالاکان و هاونیشتمانییان پێشوازیی لێکرا. کۆڕیادەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن له یادی ئازیزی ئهم چالاكانه دەستی پێکرد. پاشان لە لایەن یهكێك له بهشداربووانهوه پارچە شێعرێک خوێندرایەوە و دواتر وتار و پەیامی ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار پێشکەش کرا. لە کۆتایی کۆڕیادەکەدا، بە بۆنەی گیانبهختكردنی ئهم چوار كهسه، ٤ نەمام لە لایەن بەشداربووانەوە، لە چیای نەورۆز چێندران.