خەڵکی ئازادی خوازی مەریوان بۆ بەرزڕاگرتنی یادی گیانبەختکردووانی ژینگە، لە ڕۆژی ٣ی خەرمانان حەماسەیەکی دیکەیان خولقاند و پەیمانیان لەسەر گڵکۆی گیانبەختکردووانی ژینگە نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٣ی خەرمانان، خەڵکی شاری مەریوان و هەروەها بە بەشداری خەڵکی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردووانی ژینگەدا، بەمەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی ئەو هاوڕێیانە، لەسەر گڵکۆکەیان کۆبوونەوە و حەماسەیەکی دیکەیان خولقاند.
ئەمڕۆ یەکەمین ساڵیادی گیانبەختکردنی کاک “شەریف باجوەر” وکاک “ئومید کۆنەپۆشی” کاک “ڕهحمهت حهکیمی نیا” و کاک “محهممهد پهژوهی”، کە بەداخەوە ساڵی ڕابردوو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا، لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانیی خۆیاندا، کەوتنە داوی ئاگری ڕق و قینی دوژمنانی ژینگە و بەداخەوە گیانی خۆیان بەختکرد.