دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

هەڵەی پزیشکی دیسان قوربانی لێکەوتەوە

 ژنێکی دوو گیانی خەڵکی شاری پاوە لە نەخۆشخانەیەکی کرماشان بە هۆی کەمتەرخەمی پزیشکیەوە گیانی لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست:  ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی گەلاوێژ، ژنێکی دووگیان بە ناوی “ژیلا قادرزادە” خەڵکی گوندی “دشە”سەربە شاری پاوە، بەهۆی کەمتەرخەمیی پزیشکی لە نەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان، گیانی لەدەست دا.

ئەو ژنە دووگیانە، بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشکی لە کاتی ژانگرتن بە کۆرپەکەیەوە، گیانی لەدەست داوە.

ساڵانە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان هاوڵاتی بەهۆی کەمتەرخەمی پزیشک و لێدانی هەڵەی دەرزی، گیان لەدەست دەدەن، بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو لە ساڵی 2018 لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، 9 هاوڵاتیی کورد کە چواریان پیاو و پێنجیشیان ژن و کچ بوون لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە گیانیان لەدەست داوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …