دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

قەدەغەکردنی جل‌وبەرگی کوردی لە بەرهەمەکانی وەشانگەی باشوور

لە نوێترین بڕیاری ناوەندی چاوەدێری ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامی ڕژیم لە پارێزگای ئیلام بۆ سەر چاپەمەنی، جلوبەرگی کوردی لە نەققاشی و ئەنیمیشنی کوردی قەدەغە کرا.

 زاگرۆس پۆست: بە پێی هەواڵێک کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوەتەوە، یەکێک لە بەرهەمەکانی وەشانگەی “باشوور” لە شاری ئیلام کە کاری چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمە ئەدەبییەکان دەکات، بە هۆی ئەوەی لە چیرۆکێکی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان بە ناوی “مێرووڵەو هەنگەژاڵە” کاراکتەرەکانی ئەو چیرۆکە جل و بەرگی کوردییان لەبەرە، ڕێگەیان بە چاپی ئەو کتێبە نەداوە.

ناوەندی چاوەدێری بەسەر چاپەمەنی سەر بە ئیدارەی ئیرشادی ئیسلامی ڕژیم لە پارێزگای ئیلام، بە نامەی فەرمی داوای کردوە کە لیباسی کاراکتەرەکانی ئەو چیرۆکە نابێت کوردی بێت .

 

بەوتەی چالاکانی مەدەنی وکلتووری پارێزگای ئیلام، ئەو بڕیار بە پێی هیچ یاسایەک نییە، بێجگە لە ڕوانینی شوڤێنیزمی بۆ سەر گەلی کورد.

شایانی باسە وەشانگەی”باشوور” بۆ چالاکی لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبیاتی کوردی خوار (کەلهوڕی، لەکی، فەیلی و…) بە قەڵەمبەدەست و نووسەرانی شاری ئیلام دامەزراوە و “محەممەدموراد نەساری”بەرپرسایەتی وەشانگەی باشووری لە ئەستۆ دایە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …