سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

ڕزگار بوونی دوو بەندکراوی کورد لە پەتی سێدارە

دوو بەندکراوی کورد لە زیندانی ناوەندی شاری سنە کە پێشتر بە هۆی کوشتنی ئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپابوو،لە دوایی لێخۆش بوونی  بنەماڵەی کوژراوەکانەوە لە پەتی سێدارە ڕزگاریان بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە  ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: دوو بەندکراوی کورد کە بە هۆی تاوانی کوشتنی ئەنقەست لە لایەن دادگای ڕژیمەوە لە شاری سنە حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپابوو لە لایەن بنەماڵەی کوژراوەکانەوە سزاکەیان پێبەخشرا.

ئەسغەر جەهانگیر بەرپرسی ڕێکخراوەی بەندیخانەکان ڕایگەیاند، بەپێی بەدواداچوونی بەردەوامی کەسانی خێرخواز و کەسایەتیە گەورە و متمانە پێکراوەکانی شاری سنە ، دوو بنەماڵەی له خۆبوردووی کورد لە تۆڵەکردنەوەی خوێنی ڕۆڵەکانیان خۆش بوون.

هەروەها لە لایەکی دیکەوە دوو بەندکراو بە ناوەکانی “محمەد و حەمید” کە بە هۆی کوشتنی ئەنقەست، لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگیرابوون و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو دوای لێخۆشبوونی  بنەماڵەی کوژراوەکان و پاشگەز بوونەوە لە سکاڵاکانیان، حوکمی سێدارەکەیان هەڵوەشایەوە.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …