دوو شه‌ممه‌ 2 تشرینی یه‌كه‌م 2023

بریندار بوونی نۆ هاوڵاتی لە پاوە

نۆ هاوڵاتی لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری لەوەڕگەکانی “مەشجەر” لە نزیک شاری پاوە، لە پارێزگای کرماشان بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی دووشەممە، ٢١ی گەلاوێژ، دەیان هێکتار لە لەوەڕگەکانی “مەشجەر”، لە داوێنی شاخی شاهۆ، لە نزیک شاری پاوە، تووشی ئاگرکەوتنەوە بوون، و ٩ کەس لە هاوڵاتیان لە شاری پاوە و شارەکانی دەوروبەری، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بریندار بوون کە دواتر بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراون.

ئەنجومەنی ژینگە پارێزی “ژیوای پاوە”، باسی لەوە کرد کە نابەرپرسایەتی و ناکارامەیی بەرپرسانی ڕژیم خەسارێکی ئێجگار زۆری بە ژینگەی زاگرۆس گەیاندووە و ئەم ڕەوتە بەردەوام  درێژەی هەیە.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …