سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بریندار بوون و گیان لە دەستدانی چەند کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کراون یان گیانیان لە دەستداوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ئێوارەی ڕۆژی  شەممە ١٩ی گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری گوندی کانی ڕەش سەر بە شاری شنۆ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران و کاسبکاران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سەعید حەسەنپوور” تەمەن ٤٤ ساڵ گیانی لە دەستدا.

هەر لەو پەیوەندیە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ١٩ی گەلاوێژ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “مێهدی مۆنفەرێد”، لە سنووری شاری نەوسووددا، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت بریندار بوو.

ئەم کاسبکارە کوردە، لەگەڵ ژمارەیەک کاسبکاری تر، لە شوێنێک بە ناوی “مەڕوزاوەری”، لە نێوان شاری نۆدشە و دزاوەر، کرانە ئامانجی تەقەی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم کە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ئەو شارە کرا.

هەروەها ڕۆژی ١٩ی گەلاوێژ، کاروانێک لە کۆڵبەرانی کورد لە بەخشی سەفائییەی شاری خۆی، کەوتنە بۆسەی هێزەکانی ڕژیم  و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ڕەزا ئیبراهیمی”، خەڵکی گوندی “کەڕکووش”، گیانی لەدەست دا.

هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، ئەو کۆڵبەرە کوردەیان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاخ، داوەتە بەر دەسڕێژیی گولـلە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …