سەرەڕای تێپەڕینی دووحەوتوو لە دەستبەسەرکرانی ژنە چالاکوانی مەریوانی، تا ئێستا چارەنووسی نادیارە .
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: سەرڕای تێپەڕ بوونی دوو حەوتوو لە دەستبەسەر کرانی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی گوندی “سلێن” و دانیشتووی شاری مەریوان بە ناوی “پەروین ئەدوایی” کە ڕۆژی شەممە ٥ی گەلاوێژ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوو، چارە نووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لەوبارەوە بی ئاکام ماوەتەوە.
ئەو چالاکە مەدەنییە کە لە بواری مافەکانی ژنان و منداڵانیش چالاک بووە، دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنیکی نادیار گوازراوەتەوە و چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی نادیارە.
شایانی باسە کە لە چەند مانگی رابردۆودا هەتا ئێستا دەزگای قەزایی و ئەمنیەتیەكانی ڕژیمی ئێران شەپۆلێكی بەرینی دەستبەسەر كردنی چالاكانی ژینگە پارێزی و مەدەنی دەست پێكردووە.