پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دەستبەسەر کردنی دوو هاوڵاتی لە دێهگولان و دیواندەرە

دووهاوڵاتی کورد خەڵکی شارەکانی دێهگولان و دیواندەرە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیمەوە، دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی هەینی، ١٨ی گەلاوێژ، هاوڵاتیەکی خەڵکی شاری دێهگولان بە ناوی “سیرووس عەباسی”، پاش ڕەخنە لە ڕێبەری نیزام و بارودۆخی نالەباری کۆمەڵگا، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شارە، دەستبەسەر کرا.

فەریدە وەیسی”، هاوژینی “سیرووس عەباسی”، سەبارەت بە دەستبەسەرکردنی هاوسەرەکەی لە لاپەڕەی ئینیستاگرامی خۆیدا نووسیویەتی: “پاش ئەوەیکە مێردەکەم گرتە ڤیدیۆیەکی خۆی لە لاپەڕەی ئینیستاگرامیی خۆیدا بڵاو کردەوە کە ڕەخنەیەکی کورتی لە ڕێبەری نیزام و بارودۆخی نالەباری ئەوڕۆی کۆمەڵگا گرتووە، چەندین کەڕەت هێزە ئیتلاعاتییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی ئێمە و هەوڵیان دا بەبێ بەڵگەی یاسایی و لە پرۆسەیەکی دوور لە یاسا هاوژینەکەم دەستبەسەر بکەن”.

ناوبراوهەروەها لە درێژەدا نووسیویەتی: وێڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەتییەکان دەرکای ماڵی ئێمەیان شکاند و هێرشیان کردنە سەر ماڵی ئێمە، دواتر ناچار بە گرتنی حوکمی قەزایی لە لایەن دادستانی دێهگولان بوون و بەپێی ئەو حوکمە، سیروس عەباسی دەستبەسەر کرا.

هەروەها ڕۆژی  پێنج شەممە ١٧ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری دیواندەرە هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری هاوڵاتیەک بە ناوی “سدیق سەیفی” و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەو.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەو بە زاگرۆس پۆستی ڕاگەیان کە “سدیق سەیفی” لە نانەواخانە کاری دەکرد کە هێزەکانی ئیتلاعات هێرشایان کرد و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و دواتر دەستیان داوەتە  پشکینی ماڵەکەی و دەستیان بەسەر کەل وپالە شەخسیەکانی ناوبراو گرتووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …