پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

تەقەی هێزەکانی ڕژیم بریندار بوون و گیان لەدەستدانی چەند کۆڵبەری لێکەتەوە

هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە قورسی بریندار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: ڕۆژی هەینی، ١٨ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بە دەسڕێژی گوللە  و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “یوونس پیرۆتی”، خەڵکی گوندی “بێورانی خواروو” سەربە شاری سەردەشت، بە قورسی بریندار کرا.

ئەو کۆڵبەر کوردە، بۆ چارەسەریی پزیشکی، ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی شاری سەردەشت کراوە.

 

هاوکات لەگەڵ ئەم ڕووداوە، ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کورد لە ناوچەی قوتوور سەربە شاری خۆی، کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای ڕژیم و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ناجی ئەبووبەکری”، بەقورسی بریندار دەبێت، کە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ کراوە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە، ١٧ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم لە نزیکی گوندی سنووریی “قامیشەڵە”ی ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان، کاروانێکی کۆڵبەرانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کوردی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “ئیسماعیل ساوجی‌نژاد”، خەڵکی مەریوان، دەسبەجێ گیانی لەدەست دا و تەرمی ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی ئەو شارە ڕاگوێزرا.

هاوکات ئە وهێزانە لە سنوورەکانی قوتوور سەر بە شاری خۆی تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی “ناجی ئەبووبەکری” بە قورسی بریندار بووە و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانیەکانی شاری ورمێ کراوە.

هەروەهائێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “شەهاب”، خەڵکی گوندی “شێواشان” سەربە شاری سەردەشت، لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، بریندار بوو.

 

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …