سێ شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2023

شەش هاوڵاتی خەڵکی سەوڵاوا بە زیندان مەحکووم کران

شەش هاوڵاتی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابروودا، دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری مەریوان، شەش هاوڵاتی خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا بە ناوەکانی حەمید ئەحمەدی،( ٤ساڵ) بورهان ئەدوائیان،(١ساڵ) عەبدوڵڵا ئەدوایی،(١ساڵ) فەردین ئەدوایی،(٦مانگ) ئەنسار ئەدوایی(٦مانگ) و ئارام ئەدوایی(٣مانگ)، زیندانی تەعزیری مەحکووم کرد.

دادگای ڕژیمی شاری مەریوان، ئەو هاوڵاتیانەی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێران”، بەبێ بوونی پارێزەر، مەحکوم کردووە.

ئەو شەش هاوڵاتیە کوردە، سەبارەت بەو حوکمە ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و دۆسیەی ئەوان ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی ڕژیم لە شاری سنە کراوە.

ئەو شەش هاوڵاتیە  پاییز و زستانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوون.

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …