هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری دۆڵەبی لە شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد کە گیان لەدەستدان و بریندار بوونی چوار کۆڵبەری لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی زاگرۆس پۆست؛سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی پووشپەڕ هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە سنووری “دۆڵەبی” سەردەشت کاروانێکی کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەڕێژی گوللە، لە ئاکامی ئەو تەقەکرنەدا کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی “بریاجی ئیبراهیم زادە”، خەڵکی گوندی “گۆڵان” سەربە شاری سەردەشت، گیانی لەدەست دا و ٣ کۆڵبەری دیکە بریندار بوون.
هێزە نیزامییەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو، تەقەی لە کۆڵبەران کردووە.