کوژرانی ژنێکی دووگیان بە دەستی براکەی لە دیواندەرە

ڕۆژی پێنج شەممە ۲٠ پووشپەڕ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری دیواندەرە ی سەر بە پارێزگای سنە ژنێکی دووگیان لە لایەن براکەیەوە کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ژنێکی لاوی خەڵکی گوندی “تازاوای دۆڵەڕەش” سەر بە شاری دیواندرە بە ناوی “زارا ڕەسووڵی” بە دەستی براکەی بە ناوی “عەبدول ڕەسووڵی”کوژراوە، ناوبراو بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی نێوان هاوژینەکەی و براکەیەوە، بەدەستی براکەی دەکوژرێت.
عەبدوڵ ڕەسووڵی لەگەڵ هاوژینی زارا بە ناوی “حەبیبوڵا ڕەسووڵی” کێشەی بووە و گوشاری خستووەتە سەر زارا کە لە هاوژینەکەی جیابێتەوە ، لە ئاکامدا چۆن زارا گوێی بە قسەی براکەی نەداوە بە دەستی براکەی “عەبدوڵ ڕەسووڵی” دەکوژرێت.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ “زارا ڕەسووڵی” دووگیان بووە و دایکی منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵیش بووە.
.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …