هه‌ینی 18 حوزه‌یران 2021
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد لە هەورامان

بریندار بوونی کاسبکارێکی کورد لە هەورامان

هێزە نیزمیەکانی ڕژیم لە سنووری هەورامان کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی پووشپەڕ لە بەرزایەکانی چیای تەتە لە هەورامان، کۆمەڵێک لە کۆڵبەران و کاسبکارای کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژیمی ئێران دراوەتە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا کاسبکارێکی کورد بە ناوی عەلی حەسەنی خەڵکی ئاوایی دوروکی بەسەختی بریندارکراوە.
جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان و نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت،بە پێی سەرچاوەی هەواڵ ئێستا باری تەندروستی عەلی حەسەنی جێگیر ڕاگەیەندراوە.

بابەتی هاوپۆل

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد

ھێزەکانی ئیتلاعاتی ئیران، ھاووڵاتییەکی خەڵکی پاوەیان دەسبەسەر کرد بە پێی ھەواڵەکان ئیمرۆ پێنج شەممە ٢٧ی جۆزەردان، …