مانگرتنی کرێکاران و شۆفێر ماشینەکانی شیرکەتی خارادژ لە شاری نەغەدە

کرێکاران و شۆفێر ماشینەکانی شیرکەتی خارادژ سەربە شاری نەغەدە،لە بەر دواکەوتنی حەقدەستەکانیان،لە بەردەم ئەو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی پووشپەڕ، کرێکاران و شۆفیرانی شیرکەتی “خارادژ” لە گوندی “بەگەم قەڵا”سەربە شاری نەغەدە، کە ماوەی چوار مانگە حەقدەستی کارەکەیا وەرنەگرتووە لە بەردەم ئەو شیرکەتە کۆبوونەوەی ناڕەزازیەتیان بەڕێوە برد و مانیان گرت.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵ ئەو کرێکارانە ماوەی چوار مانگە پارەیان وەرنەگرتووە و جێژنانەی نەورۆزیشیان پێنەدراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار؛کرێکاران و شۆفێر ماشینەکانی ئەو شیرکەتە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەند جار داوای حەقدەستە وەدواکەوتووەکانیان لە خاوەن شیرکەتەکە کردووە، بەڵام بەڵام خاوەن شیرکەتەکە هەڕەشەی دەرکردن لەسەر کارەکەیانی لێ کردوون.

جێگای ئاماژەیە کە کرێکارانی ناڕازی وتوویانە تا وەرنەگرتنی پارە وەدواکەوتووەکانیان  لە چوونە سەرکارەکانیان  خۆیان دەبوێرن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …