چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە کە پاییزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا “عوسمان فەرەجی”، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بانە لەلایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری بانە حوکمی ٩ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
ناوبراو بە چەندین تۆمەت وەکوو “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە ماڵەوە”، “وتووێژ لە گەڵ کەناڵە تەلەویزیوونییەکان”، “ناردنی هەواڵ بۆ میدیاکانی دەرەوەی ئێران”و “بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران” مەحکوم کراوە.
ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممه 29 ی سەرماوەزی ساڵی ٩٧ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری بانە دەستبەسەر و پاش ٥٠ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …