بەندکراوێکی کورد لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

زیندانیەکی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بڕیار بوو سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندی شاری سنە جێبەجێ بکرێت، دوای لێخۆشبوونی بنەماڵەی کوژراوەکە، لەپەتی سێدارە ڕزگاری بوو.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ بڕیار بوو کە سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی جۆزەردان حوکمی سێدارەی بەندکراوێک بە ناوی”عیرفان حەیدەریان” لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ بکرێت،کە لە لایەن بنەماڵەی کەسی کوژراوکەوە لێی خۆش دەبن و حوکمی سێدارەی ناوبراو جێبەجێ نابێت.
بەپێی سەرچاوەی هەواڵ لە دوایین ساتەکانی جێبەجێ کردنی حوکمی لە سێدارەدانی عێرافان حەیدەریان، بنەماڵەی کەسی کوژراو لەناوبراو خۆشدەبن و هەربۆیە حوکمی سێدارەی ناوبراو جێبەجێ نابێت.
بنە ماڵەی عیرفان لە شەوانی ڕابردوودا بە بڵاو کردنەوەی نووسراوەیەک داوایان لە چالاکانی مافی مرۆڤ و هاوشاریانی شاری سنە و بنە ماڵەی “زارع” کردەبوو کە بەر بە لە سێدارە دانی کوڕەکەیان کە لە تەمەنێکی زۆر کەم تووشی ئەو ڕووداوە بووە،بگرن و یارمەتیان بکەن.
عیرفان حەیدەریان ١٠ ساڵ پێش لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا، بە تۆمەتی کوشتنی کەسێک بە ناوی ” ئارمان زارعی” دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دادگای ئینقلابی ڕژیم لە شاری سنە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپا و دواتر ئەو حوکمە لە لایان دەزگای دادوەری باڵای ڕژیم پشت ڕاست کرا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …