تۆپ باران کردنی بەرزایەکانی قەڵاتی شا لە مەهاباد لە لایەن سپای پاسدارانەوە

هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم، شەوی ڕابردوو(چوارشەممە) دەستیان کردووە بە تۆپباران کردنی بەرزاییەکانی قەڵاتی شا لە مەهاباد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەری زاگرۆس پۆست؛ شەوی چوارشەممە ٢٢ی جۆزەردان لە شوێنێک بە ناوی قەڵاتی شا کە لەنێوان شارەکانی مەهاباد و نەغەدە و پیرانشار هەڵکەوتووە پێی دەچێت تێکهەڵچوونێک لەنێوان هێزێکی کوردستانی و هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیم هاتبێتە ئاراوە.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ؛ کاتژمێر ٩ی شەو بە کاتی ئێران هێزەکانی سپای ڕژیم دەستیان کردووە بە تۆپباران کردنی ناوچەی قەڵاتی شا، هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە چەندین ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنەکە کراون و سپای پاسداران کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە، هەر بۆیە پێ دەچێت کە تێکهەڵچوونێک هاتبێتە ئاراوە.
تا کاتی بڵاو بوونی ئەم هەواڵە، میدیاکانی ئێران هیچ هەواڵێکیان لەوبارەوە بڵاو نەکردووەتەوە و هیچ حیزبێکی کوردستانیش بەرپرسیارێتی ئەو تێکهەڵچوونەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …