پێنج شه‌ممه‌ 25 نیسان 2024

مانگرتنی کرێکارانی شارەداری شاری شنۆ

کرێکارانی شارەداریی شاری شنۆ، بە هۆی پێنەدانی حەقدەستەکانیان ماوەی سێ ڕۆژە دەستیان داوەتە مانگرتن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی زاگرۆس پۆست؛ کرێکارانی شارەداری شاری شنۆ، ماوەی سێ ڕۆژە بە هۆی دۆخی خراپی بژیویی ژیان و نەدانی حەقدەستی مانگانە، دەستیان داوەتە مانگرتن.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ؛ سەرەڕای مانگرتنی سێ ڕۆژەی کرێکارانی شارەداری شاری شنۆ، تا ئێستا لە لایەن دەست و پەیوەندیەکانی ڕژیم بۆ وڵامدانەوە و بەدواداچوونی ویست و داخوازییەکانی کرێکاران هیچ کارێکیان ئەنجام نەداوە.
شارەداری شاری شنۆ، تا ئێستا حەقدەستی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ٩٧ی بە کرێکارانی شارەداری و فەزای سەوز نەداوە.
نەدانی حەقدەستی چوار مانگی کۆتایی ساڵی ٩٧ لە لایەن شارەداری، لە کاتێکدایە کە شارەداری و شۆرای شاری شنۆ پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە سەرجەم مووچەی ساڵی ٩٧ بە کرێکاران دراوە.
کرێکارانی شارەداریی شنۆ لە درێژەی مانگرتنەکەیاندا داوای داخوازییەکانی خۆیان کردووە و ڕایانگەیاندووە کە تا گەیشتن بە ماف و داخوازیەکانیان درێژە بە مانگرتنەکە دەدەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …