سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کوژرانی زیاتر لە ٢٥ ئەسپی کاسبکاران لە پیرانشار

زیاتر لە ٢٥ سەر ئەسپی کاسبکارانی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم کوژران.

بەپێی هەواڵێ گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە، ١٨ی جۆزەردان، زیاتر لە ٢٥ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران لە گوندی “زێوکە” سەر بە شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامیەکانی ڕژیم کوژراون.
بە پێی سەرچاوەی هەواڵ؛ ٢٨ سەر ئەسپی بارهەڵگری کاسبکاران کوژراوە کە ساحیبانی ئەسڵی ئە ئەسپانە بەم جۆرەیە. “هەژار و ئاوارە ئاتەشبەرگ ومحەمەد شارستین، خەڵکی شاری پیرانشار و “عزیز ڕام”، خەڵکی گوندی سێڵوێ، بوون.
لەم پەیوەندییەدا، هێزە نیزامیەکانی ڕژیم لە کوێستانی “مێرگە چەکۆ” سەر بەر شاری پیرانشار، دەیان ئەسپی بارهەڵگری کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی و کەلاکی ئەم ئەسپانەیان هەروا لە سروشتدا بەرەڵا کردووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …