چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

دەستبەسەر کردنی دوو هاوڵاتی خەڵکی سەلاسی باوەجانی

دوو هاوڵاتی کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی سەر بە پاریزگای کرماشان، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە، دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ دوو هاوڵاتی کورد بە ناوەکانی “عەبدوڵڵا ئەحمەدی” و “زاهید محەمەدی” خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیم، دەستبەسەر کران.

هەر بە پێی سەرچاوەی هەواڵ؛ ئەم دوو هاوڵاتیە کوردە، دوو حەوتووی پێش، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتیەوە دەستبەسەر و بۆ ئازادکردنی ئەوان بە شێوەی کاتی، داوای بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تەمەنییان کردووە.

ئەم دوو هاوڵاتیە کوردە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، دەستبەسەر کراون.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …