چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

ئاگر کەوتنەوە لە دارستان بۆ نێو زەوی وزاری خەڵک

بە هۆی ئاگر کەوتنەوە زیاتر لە ۴۶ هێکتار لە سروشت و زەوی و زاری دەوروبەری شاری چەرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام تۆشی زەرەر و زیانێکی زۆر بوو.

بە پێی هەواڵێ گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی چاور شەممە ١٥ی جۆزەردان ئاگرەکە لە زەویەکانی کشت وکاڵی گوندی “بەر ئافتاب” دەستی پێ کردووە و پاش سوتاندنی بڕێکی زۆر لە زەوی و زاری خەڵکی ناوچەکە، ئاگرەکە پەرە دەسێنێت و دەگاتە دارستان و لەوەڕگەی ئەو ناوچەیە و زەرەر و زیانێکی زۆریش دەگەیەنێتە سروشتی ناوچەکە.
هەروەها جێگای ئاماژەیە کە۱۲ هێکتار لەزەوی و زاری خەڵکی گوندی “وەزیر ئاوا”ی کە زۆربەیان کێڵگەی گەنم بوون بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لەناو چوون.
لەم بارەوە خەڵکی ناوچەکە رایانگەیاندووە کە هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکەیان بەدەستی ئەنقەست بووە و هۆکارەکەی هەر وەک هەمیشە بە درێژەی سیاسەتەکانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران و دەست و پەیوەندیەکانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەگێڕنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …