شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

ترامپ: ئامادەین لە گەڵ ئێران گفتوگۆ بکەین

ڕۆژی چوارشەم ١٥ی جۆزەردان، دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمەریكا ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران دووپات كردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی “وشە” دۆناڵد ترامپ لە دیمانەیەكدا لەگەڵ كەناڵیATV بەریتانی وتی “لەو كاتەی دەسەڵاتم گرتووەتە دەست، پێگەی ئێران لە وڵاتانی هەرە دوژمنی ئەمەریكا بوون، تاكە وڵاتی هەناردەكاری تیرۆر بووە لەو كاتدا و تا ئێستەش ئەوە بەردەوامە”.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی كە ئەمەریكا پەنا دەباتەبەر بژاردەی سەربازی؟ سەرۆكی ئەمەریكا بژاردەی سەربازی بە بژاردەیەكی هەمیشە ئامادە ناو دەبات، بەڵام دەڵێ، “من نامەوێت ئەوە بكەم، نامەوێت ئەوە رووبدات بەڵام هەمیشە یەكێكە لە بژاردەكان، ئامادەم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ روحانی و گفتوگۆم پێ باشترە”.

دوای گەیشتنی بارگرژییەكان بۆ لووتكە كە بەدوای خۆیدا كەشتی فڕۆكە هەڵگری جەنگی ئابراهام لنكۆڵن و چەند كەشتییەكی تری جەنگی و فڕۆكەی بی 52ی زەبەلاح پەلكێشی كەنداو كرد، بە هەوڵی نێوەندگیری چەندان وڵات گوتاری ئەمەریكا و ئێران بۆ گفتوگۆ گۆڕانكاری بەسەردا هات، ئەمەریكا لەم هەفتەی ئامادەیی گفتوگۆی بێ مەرجی راگەیاند، بەڵام ئێران مەرجی هەیە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە رۆژانی داهاتوودا هەوڵەكان بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن بەردەوام بن بە تایبەت سەردانی سەرۆك وەزیرانی ژاپۆن بۆ ئێران كە پەیامی ئەمەریكای پێیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …