چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی کورد لە پیرانشار

هاوڵاتیەکی کوردی خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس پۆست؛ ڕۆژی شەممە، ١١ی جۆزەردان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “سەید ئیدریس کەسرەوی”، خەڵکی گوندی “نەمنجێ” و دانیشتووی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە، ئەم هاوڵاتیە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئەو شارەوە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبەکانی ئۆپزسیۆنی کوردستانی دژبەری ڕژیم دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سەید ئیدریس دوو ڕۆژ پێشتر لە نزیک گوندی پەسوێ دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشکێنراوە دەستی بەسەردا گیراوە و ڕایانگەیاندووە کە ڕۆژی دووشەممە سەردانی ئیدارەی ئیتلاعات بکات.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە و تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، لە چارەنووسی ناوبراو هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …